خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 15/8 له گوندێكی نزیك شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵی سێ كه‌س ده‌كوژرێن و یه‌كێكی تر بریندار ده‌بێت.
كه‌سێكی نزیك له رووداوه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه به‌ناوی، مام ده‌روێش سه‌لیم و بنه‌ماڵه‌ی هاشم و جاسم سێ كه‌س كوژران و یه‌كێكی تر برینداربوو.
وتیشی: دوو له كوژراوه‌كان له‌لای بنه‌ماڵه‌ی ده‌روێش سه‌لیمه و كوژراوێك و بریندارێك له بنه‌ماڵه‌ی هاشم و جاسمه، هۆكاره‌كه‌شی له ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ى سه‌وزه و میوه روویداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ژماره‌یه‌كیان له هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌ستگیر كرد بۆ لێكۆلینه‌وه.
خه‌ندان په‌یوه‌ندی كرد به پۆلیسی هه‌ولێر به‌لاَم هیچ ولاَمیكی نه‌درایه‌وه.
گوندی ره‌شكین سه‌ربه به‌ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌یه ، ده‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای شاری هه‌ولێر.