خه‌ندان، دانا ته‌یب، محه‌مه‌د بابه‌كر ـ
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌كاونته‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر گومانلێكراوی هێرشه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی نه‌رویج، ئه‌ندرێ بێهرینگ برێیڤیك-ی ته‌مه‌ن (32) ساڵ بیروبۆچونی باڵی ڕاستڕه‌وی دژه ئیسلامی هه‌بووه‌و حه‌زی له سیاسه‌ت و یاریه ڤیدیۆییه توندوتیژه‌كان و دراماكانی پڕ له‌كوشتاری وه‌كو"Dexter" و "True Blood" بووه.
به‌رپرسان هێشتا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و هۆكارانه بكۆڵنه‌وه كه وای له برێیڤیك كردووه ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بخوڵقێنێت.
به‌گوێره‌ی میدیا نه‌رویژیه‌كان ئه‌ندرێ بێهرینگ برێیڤیك خه‌ڵكی شاری( ئۆسلۆ) یه و له "قوتابخانه‌ی بازرگانی ئۆسلۆ" خوێندویه‌تی و بیرۆبۆچونی نه‌ته‌وه‌په‌رستی هه‌بووه و چه‌ند نوسینێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌دژی ئیسلام بلاَوكردۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (هوفینگتۆن پۆست) ئاماژه‌یكردووه به ئه‌كاونتی تویته‌ری برێیڤیك و له یه‌كێك له تویته‌كانیدا كه له‌ڕۆژی 17ی ته‌مموزدا بلاَوكراوه‌ته‌وه وته‌یه‌كی فه‌یله‌سوف (جۆن ستۆرت میل) ی هێناوه كه ده‌ڵێت:" كه‌سێكی به باوه‌ڕ یه‌كسانه به هێزی 100000 كه‌س كه ته‌نها ئاره‌زوویان هه‌یه".
برێیڤیك له ساڵی 2009 دا كۆمپانیای (برێیڤیك جیۆفارم)ی دامه‌زراندووه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بڕێكی زۆر په‌ین و چه‌ندین مادده‌ی كیمیایی عه‌مباركردووه و پێده‌چێت بۆ دروستكردنی بۆمب ئه‌و ماددانه‌ی به‌كارهێنابێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت بنوسه