ئه‌م ئێواره‌یه له‌نێو یاریگای شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی هه‌زاره‌ها هانده‌ر ، له میانه‌ی یاری چوونی گه‌ری دووه‌می پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی ساڵی 2014 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی کردوو و توانی به ئاستێکی به‌رز سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ و پڕبایه‌خ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن تۆماربکات که نزیکی کرده‌وه له گه‌یشتن به قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌کان .
هه‌ر له سه‌ره‌تای یارییه‌که‌وه عێراق به پلانێکی تۆکمه و به‌هێزه‌وه بینرا و هه‌رزوو کۆنترۆلی یاریگای گرته‌ده‌ست ، ئه‌مه‌ش وایکرد چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدار بباته سه‌ر گۆڵی یه‌مه‌ن تاوه‌کو ئه‌ستێره‌ی کوردی هه‌ڵبژارده‌که هه‌وار مه‌لا محمه‌د له پاسێکی یونس مه‌حمه‌د گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت بنوسه