فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ڕۆژانه و به‌رده‌وام په‌ره‌یان پێ ده‌درێت به‌جۆرێكی وا كه قه‌باره‌یان ئه‌وه‌نده بچووك ده‌كرێته‌وه ئیدی وایلێدێت كه له‌گه‌ڵ مێرو و مێش و مه‌گه‌زدا ڕه‌نگه تێكه‌ڵاوببن و هه‌ستیان پێنه‌كرێت، له‌و پێناوه‌شد...
فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ڕۆژانه و به‌رده‌وام په‌ره‌یان پێ ده‌درێت به‌جۆرێكی وا كه قه‌باره‌یان ئه‌وه‌نده بچووك ده‌كرێته‌وه ئیدی وایلێدێت كه له‌گه‌ڵ مێرو و مێش و مه‌گه‌زدا ڕه‌نگه تێكه‌ڵاوببن و هه‌ستیان پێنه‌كرێت، له‌و پێناوه‌شدا ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانیان به‌جۆرێكی وا په‌ره‌پێداوه كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان له قه‌باره‌ی مێشووله و كولله‌دا دروستكردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و فڕۆكانه وه‌ك یارییه منداڵانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و به‌هه‌موولایه‌كی جیهاندا بڵاوده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئامێرانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی بێتاوانانه دێنه به‌رچاو له‌ڕاستیدا په‌ره‌سه‌ندووترین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی. هێزی ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌كنۆلۆژیای ئه‌م فڕۆكه سیخوڕییه وردیلانه‌ی به‌جۆرێك په‌ره‌پێداوه كه وایانلێبكات له‌قه‌باره‌ی باڵنده و ته‌نانه‌ت مێروودا (الحشرات) ده‌ركه‌ون. هه‌ندێكیان شێوه دیزانێكی واكاریگه‌ریان بۆ كراوه كه ده‌توانێت باڵه‌كانی به‌جۆرێكی وا بجووڵێنێت كه هه‌ندێك له‌سه‌ركرده گه‌وره‌كانی سه‌ربازی ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازن خه‌ڵكی هه‌رگیز په‌یان پێ نابات كه ئه‌وانه فڕۆكه‌ی سیخوڕی و هه‌واڵگرین و هیچ سه‌رنجێكیان ڕانه‌كێشێت و وا بزانن ته‌نیا باڵنده و مێروون. فڕۆكه هه‌واییه وردیله‌كان (Micro Air Vehicles (MAVs)) په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌یان به‌خۆوه بینیووه له (Wright-Patterson) له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی دایتۆن له ئۆهایۆ. ئه‌رك و چالاكی توێژینه‌وه‌كانی تاقیگه‌ی بنكه‌ی هێزی ئاسمانی بریتییه له په‌ره‌پێدانی فڕۆكه هه‌واییه وردیله‌كان به‌جۆرێكی وا له‌بار و حازر به‌ده‌ست بن بۆ دۆزینه‌وه و به‌دواداكه‌وتن و كردنه ئامانجی دوژمنان له ژینگه ئاڵۆز و دووره‌ده‌ست و دابڕاوه‌كاندا. ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن دكتۆر (گریگۆری پاركه‌ر)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، چه‌ندان جۆری جیاوازیان له هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی سیخوڕی وردیله به‌كارده‌هێنا له تاقیگه‌كه‌دا بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه و سۆفتوێره‌كان. دیاره تاقیكردنه‌وه‌كان له ژینگه‌ی داخراوی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراودا ئه‌نجام ده‌دران، له‌هه‌مانكاتدا داتا و زانیارییه‌كان كۆده‌كرانه‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی پتری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان. ئه‌م تاقیكردنه‌وانه دواهه‌مین توێژینه‌وه‌ن كه له‌سه‌ر ئامێره وردیله‌كانی هه‌واڵگری و سیخوڕی ئه‌نجامده‌درێن له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه. دیاره له‌و تاقیكردنه‌وانه چه‌ند جۆرێك له‌و فڕۆكه وردیلانه به‌كارهێنراون كه درێژی هه‌ره گه‌وره‌كه‌یان 20 سانتیمه‌تر و درێژی وردیله‌ترینیان 2 سانتیمه‌تر بووه. |
basha
ردحذف